"جێگرەوە بۆ پڕۆژەی ئیسلامییەكان ھەیە"
K24 - سلێمانی
محەمەد رەئوف سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ھەر سێ حزبە ئیسلامییەكە، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوە، بە جیدی کار لەسەر پڕۆژەکەی نەکەن بۆ دروستکردنی پارتێکی نیشتمانی ھاوچەرخ، ئەوا ھەنگاوی دیكە دەنێت و بەدووری نازانێت لەگەڵ ئارام قادر و ئەبوبەکر کاروانی و چەند ھاوفیكرکێکی دیكەیان حزبێکی نوێی سیاسی رابگەیەنن.