"هێرشێكی بێ ره‌حمانه ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌مریكا"
K24 - هه‌ولیر:
كۆریای باكوور له نمایش و بێزاركردنی دراوسێكانییه‌وه، چووه‌ته قۆناغی هۆشداری و هه‌ڕه‌شه‌ی گورزی سه‌ربازی‌و هۆشداریداوه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی كۆریا ببریت، ئه‌وا سوپای ئه‌و ووڵاته هێرشێكی"بێ ره‌حمانه" ده‌كاته سه‌ریان".
ئه‌م هۆشدارییه پاش ئه‌وه هاتووه كه كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "كارڵ ڤینسینت" له كاتی به‌شداریكردنی له مانۆری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باشوور، به قسه‌ی كۆریای باكوور، پێشێلی سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یانی كردووه".
كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه" گه‌یشتنی گرووپه ئه‌مریكییه شه‌ڕكه‌ره‌كان، به‌شێكه له پلانێك كه بێ بیركردنه‌وه دێنه پێشه‌وه و ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌رمان".
كۆریای باكووریش هێنده نه‌رم و نیان نییه و به تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی و دراوسێكانی بێزار و نیگه‌ران كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و زنجیره مووشه‌كانه‌ی ساڵی رابردوو تاقیكردنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریا، كه ئاژانسێكی فه‌رمی كۆریای باكووره، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه به‌ر به‌شێكی سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی( ناوی فه‌رمی كۆریای باكووره) بكه‌ون، ئه‌وا سوپاكه‌مان هێرشێكی بێ ره‌حمانه له زه‌مین و ده‌ریا و ژێر ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ده‌كه‌نه سه‌ریان".
گوته‌بێژی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" كه‌شتی "كارڵ ڤینسینت" له ئه‌ركێكی ئاسایی‌دا بووه له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌نگه‌ری تیداگرتووه، له مانۆره سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور به‌شداری ده‌كات".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه مانۆڕێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشووری هاوپه‌یمانی، نزیك سنووره‌كانی كۆریای باكوور ده‌ستیپێكردووه.