جه‌مسه‌ره كۆنه‌كه چالاكبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌مریكی و میسری و دیپلۆماسییه‌كان ده‌ڵێن" هێزێكی رووسی كه له هێزی تایبه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت ده‌چن، له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی باشووری میسر بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ش نزیكه له سنووری لیبیا، چه‌ند رۆژێكه ئه‌و هێزانه چوونه‌ته ئه‌و شوێنه و ئه‌مریكاش ده‌ترسێت رۆڵی رووسیا له لیبیا زیاتر په‌ره‌بسینێت".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن" بڵاوكردنه‌وه‌ی هیزی له‌و جۆره و به‌و قه‌باره‌یه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی پاڵپشتیكردنی خه‌لیفه حه‌فتری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی لیبیادایه".
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكی له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یانكردووه و داوایانكردووه ناویان بڵاونه‌كرێته‌وه، گوتوویانه" ئه‌مریكا هێزی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی رووسیان له ناوچه‌ی"سیدی برانی" كه 100 كیلۆمه‌تر له سنووری لیبیاوه دووره بینیووه".
به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی میسری زانیاری زیاتریانداوه، ده‌ڵێن" ئه‌وانه یه‌كه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تن و ژماره‌یان 22 كه‌سه، به‌ڵام نه‌یانهێشتووه ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌یان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له مانگی شوباتی رابردووشه‌وه، رووسیا بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی میسیری له رۆژهه‌ڵاتی سیدی برانی به‌كارده‌هێنێت".
ئه‌م زانیاریانه له‌كاتێكدایه، پێشتر هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی بوونی هێزی رووسی له میسر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه نه‌كردووه، میسریش بوونی هه‌ر جۆره هێزێكی رووسی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه.
عه‌مید"تامر روفاعی" گوته‌بێژی سه‌ربازی به‌ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر ده‌ڵێت" هیچ هێزێكی بیانی له خاكی میسردا نییه و ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری وڵاته‌وه".
سوپای ئه‌مریكاش ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌وباره‌وه بكات.
به‌ڵام هه‌ندیك له به‌رپرسان ده‌ڵێن" سیخوڕیكردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، زۆر جار ئاڵۆزه و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، چونكه رووسیا خانه‌نشینكراوه‌كان به‌كارده‌هێنێت و هێزه‌كانی به جل و به‌رگی سڤیله‌وه ده‌نێریت".