نێچیرڤان بارزانی: نیازی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ نییه‌

"بوونی پەكەكە لە شنگال دەبێتە ھۆكاری ناسەقامگیری و ئاوەدان نەكردنەوەی ناوچەكە"
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نیازی شەڕمان لەگەڵ پەكەكە نییە، بەڵكو دەمانەوێت شنگال ئاوەدان بكەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كوردانی ئێزدی بە سەرۆكایەتی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتی دیكەی ئێزدییەكان لە شاری دھۆك رایگەیاند: "ھەڵوێستی ئێمە لەبارەی ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و ھێزەكانی پێشمەرگە لە خانەسۆر ئاشكرایە، نیازی شەڕمان لەگەڵ پەكەكە نییە، بەڵكو دەمانەوێت شنگال ئاوەدان بكەینەوە".

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: "كاتێك برایانمان لە سووریا پێویستیان بەھاریكاری ئێمە بوو، ھێزی پێشمەرگەمان نارد و ھاوكاریمان كردن بۆ رزگاركردنی كۆبانێ، ئەوكاتەی پێویستی ئێمە لەوێ تەواوبوو، پێیان گوتین پێویستبوونی مانەوەی ئێوە لێرە تەواوبوو ئەگەر بگەڕێنەوە، ئینكاریمان نەكرد بمێنینەوە و گەڕاینەوە، راستە پەكەكە لە ساڵی 2014 ھاوكاری خەڵكی كردووە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە لە ناوچەكە بمێنەوە".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: "بوونی پەكەكە لە شنگال دەبێتە ھۆكاری نا سەقامگیری و ئاوەدان نەكردنەوەی ناوچەكە".