ئەمریکا: پەکەکە هیچ رۆڵێکی لە شنگال نییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆرستییە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، پەکەکە هیچ رۆڵێکی نییە لە شنگال و جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەکەکە لای ئەمریکا رێکخراوێکی تیرۆریستە.

مارك تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن گوتی: "واشنتن بەردەوام لەهەوڵدایە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی تا دۆخی ناوچە تازە رزگارکراوەکانی دەوروبەری مووسڵ سەقامگیر بکەنەوە".