مۆرینهۆ: خه‌ڵكانێك له حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه چۆن له من هه‌ڵناگه‌ڕێنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی هه‌ڵگری ناسناوی رابردوو به‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕا و له جامی فا ماڵئاوایی كرد، مۆرینهۆ به چه‌ندان لێدوانی جیاواز و سه‌یر هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ 14 ئاداری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدی بڵاو كرده‌وه، سه‌ره‌تا مۆرینهۆ گوتی: یاریێكی باشمان به‌رامبه‌رب لووز كرد، شانازی به‌ی اریزانه‌كانم ده‌كه‌م، هه‌ڵی گؤڵ تۆمار كردنمان هه‌بوو، به‌تایبه‌ت راشفۆرد كه ته‌نیا له‌گه‌ل گۆڵ مایه‌وه.
مۆرینهۆ ره‌تی كرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوبژیوان بكات، ده‌شڵێت: دڵخۆشم كه گه‌رامه‌وه بۆ ماڵه كۆنه‌كه‌م، ئاساییه كاتێك هانده‌ران به‌فیكه و جنێو پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێك له حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌ڵگه‌رانه‌وه و جنێویان پێدا بۆ منیش ئاساییه.
مۆرینهۆ گوتیشی: من باشترین راهێنه‌رم له مێژووی چێڵسی، من چوار ناسناوم بۆ ئه‌وان به‌ده‌ستهێناون.
مۆرینهۆ له دوایین قسه‌یدا، گوتی: پێویسته ئه‌م یارییه له‌بیر بكه‌ین و بیر له یاری داهاتوومان له یۆرۆپا لیگ به‌رامبه‌ر رۆستۆڤ بكه‌ینه‌وه