ئه‌مشه‌و لێسته‌ر سيتى و سێڤييا شه‌ڕى گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ له قۆناخی شازده‌ی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ، هه‌ردوو یانه‌ی لێسته‌ر سیتی و سێڤیا له یار گه‌ڕانه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه، له یاریی چوون، لێسته‌رسیتی به سه‌ركردایه‌تی رانێری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ تووشی دۆڕان بوو، ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی كینگ پاوه‌ر سته‌دیۆم له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك لێسته‌ر سیتی له به‌رده‌م هانده‌رانی به راهێنه‌رایه‌تی (كریگ شكسپیر) رووبه‌رووی سیڤیا ده‌بیته‌وه.
لێسته‌ر به سه‌ركردایه‌تی جیمی ڤاردی و ئیسلام و سوله‌یمانی و ریاز مه‌حره‌ز و دانیڵ ئامارتی بۆ یه‌كمجار له میژوویاندا بگه‌نه یاریی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری یانه‌ی لێسته‌ر سیتی (شكسپیر) به ئومێدێكی زۆره‌وه ده‌ڵێت: ئێمه له تواناماندا هه‌یه ببینه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
سامپاوڵی وڵامی راهێنه‌ره‌كه‌ی لێسته‌ر ده‌داته‌وه
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌رای یانه‌ی سێڤییا له پرێس كۆنفراسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ده‌یانه‌وێت ئه‌مشه‌و بلیتی قۆناخی داهاتوو ببڕن و ركابه‌ری ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بكه‌ن.
سیڤیا له لالیگا پله‌ی سێیه‌می گرتووه، به‌ڵام له دوو یاری رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و لیگانیس به‌رامبه‌ربوون و نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
یانه‌ی سێڤییا بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی بۆرخا لاسۆ و بێنۆته‌ن بێبه‌شه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌كه له سه‌میر نه‌سری و پابلۆ سه‌رابیا و یۆڤیتیچ و مۆنتۆیا و ڤیتۆ و عادل رامی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
یانه‌ی سێڤییا به به‌راه‌مبه‌ر بوون به هه‌ر ئه‌نجامێك سه‌رده‌كه‌وێت، به گۆڵیكی بیوه‌ڵامیش ئه‌گه‌ر شكست بێنێت ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ ده‌كات.