بڕینی بەشە دەرمانی كوردستان لە لایەن بەغدا كورد نیگەران دەكات
K24 - بەغدا
وەزیری تەندروستی عێراق ماوەی دوو ھەفتەیە بڕیاری بڕینی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستانی دەرکردووە، ئەمەش کاردانەوەی توندی پەرلەمانتارانی کوردی لێکەوتەوە و دەڵێن، لە ھەوڵی ئەوەداین ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێنینەوە.
پەرلەمسانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن، ھەڵوێستیان دەبێت چونکە وەک خۆیان دەڵێن، رێژەیەکی زۆری ئاوارەی پارێزگاکانی نەینەوا و پارێزگای ئەنبار لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێن.