ئه‌گه‌ر رامۆس یاریزانی ریال مه‌درید نه‌بووایه بزانه چی روویده‌دا؟
سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 7 گۆڵی تۆمار كردووه و له كۆی ئه‌م گۆڵانه مێژووی خۆیدا 16 خاڵی بۆ ریال مه‌درید ده‌ستخستووه، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیشی له كاتێكدا بووه كه یانه‌كه‌ی له دواوه بووه یان یه‌كسانبووه.
رامۆس له‌م وه‌رزه‌دا رۆڵی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ سه‌رلیستی لالیگا بینیوه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر رامۆس له ریال مه‌درید نه‌بووایه ئێستا ئه‌و یانه‌یه له ریزبه‌ندی سێیه‌می لالیگا ده‌بوو، هه‌ڵبه‌ت به 9 خاڵیش له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوور ده‌بوو.
رامۆس له چامپیۆنزلیگی رابردوو به گۆڵێكی كوشنده ناسناوه‌كه‌ی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید وه‌رگرته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداریكرد له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له دژی سێڤییا.
رامۆس له‌م وه‌رزه گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی له دژی ڤیاریال تۆمار كرد، هه‌ڵبه‌ت له كلاسیكۆی ئیسپانیاش له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیاش گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
رامۆس به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌له‌گا گۆڵی كرد و یانه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ش به دوو گۆڵی كوشنده‌ی له‌سه‌ریه‌ك یانه‌ی ناپۆلی تێك‌شكاند و بێهیوای كردن
رامۆس له دوایین یاری خۆیدا، به تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتن ریال بێتیسی بێهیوا كرد و 3 خاڵی به ریال مه‌درید به‌خشی، ئه‌م تاكه گۆڵه‌ی رامۆس ریال مه‌دریدی بۆ لوتكه‌ی لالیگا گه‌ڕانده‌وه.
رامۆس ئه‌م وه‌رزه تاكه یاریزانی ریال مه‌درید كه زۆرترین خاڵی كۆكردته‌وه (7 گۆڵ ـ 16 خاڵ)، كریستیانۆ (19 گۆڵ ـ 10 خاڵ)، (مۆراتا 8 گۆڵ ـ 8 خاڵ)، هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزیما 43 خاڵیان بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه.
رامۆسی 30 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانه‌ی سێڤییاوه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، رامۆس له مێژووی خۆیدا وه‌ك به‌رگریكار 81 گۆڵی كردووه.