هاتنی گه‌شتیاران له‌ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران زیاديكردووه
K24 - سۆران:
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران, له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان, چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌ڕیژه‌یه‌كی به‌رچاو, روو له هه‌ڵكشان بكات.
ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگ و چالاكيیه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز هاتوونه‌ته باشووری كوردستان.
گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێن به‌هۆی بوونی ئازادی و سه‌قامگیری روو له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كیش له‌و گه‌شتیارانه خزم و ناسیاویان له‌هه‌رێمی كوردستانه و مه‌به‌ستیانه جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌ر ببه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نیشینگه و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی سنووری نیوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران, ئاماژه به‌وه ده‌كات, به‌راورد به ساڵی رابردوو, رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران له‌مساڵدا به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه.
به‌گوێره‌ی ئاماری ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ده‌سپێكی ساڵی 2017 تاكو ئێستا 87 هه‌زار و 244 گه‌شتیار له‌و ده‌روازه سنووریه گه‌شتیان كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هه‌زار و 187 گه‌شتیار هاتوونه‌ته باشووری كوردستان، له ماوه‌ی دووازده ڕۆژی ڕابردووش‌دا 9050 گه‌شتیاری رۆژهه‌لاتی كوردستان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.