سێ ئامۆژگاری گرنگ له‌لایه‌ن ملیاردێره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
وۆرن بافیت، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری "بێركشایه‌ر هاساوای" بۆ وه‌به‌رهێنان و سامانه‌كه‌ی به 78.5 ملیار ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌م جۆره ئامۆژگارییه‌كانی خۆی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان، ده‌خاته‌ڕوو.
1- ساده‌یی: بافیت له نامه‌كانیدا، بۆ كارمه‌ند و هاوكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی دیكه‌ی گرووپی كۆمپانیاكه‌ی، پشت به شێوازی ساده‌بوون ده‌به‌ستێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی پێده‌گات، به ئاسانی تێی بگات، ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه، ئامانجی ئه‌وه‌یه بیرۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار ساده و روون بگه‌یه‌نێت، به‌جۆرێك قوتابییه‌كی ناوه‌ندیش له به ئاسانی تێیبگات.
2- بافیت ئامۆژگارییه‌كی دیكه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌كات، كه پێویسته له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، به شێوازی تاكی قسه‌كه‌ر گوته‌كانت ئاراسته بكه‌یت باشتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوازێكی ره‌وانبێژی درووست به‌كاربهێنی، واته رسته‌سازی و وشه‌سازی هه‌ماهه‌نگ و گونجاو بن و له دژیه‌كی دووربن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته قسه‌ی سواو و دواجار هیچ مانایه‌ك نه‌دات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو راكێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر، بۆ لای بابه‌ته‌كه.
3- جه‌ماوه‌ر حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی وتاری كلێشه‌یی و كلاسیك ناكات، بۆیه بافیت هه‌وڵده‌دات به‌رده‌وام ره‌چاوی ئه‌م خاڵه بكات و خۆی وه‌ك "هاووڵاتییه‌كی ساده‌ی ئه‌مه‌ریكی" نیشان بدات، له رۆژئاوای ناوه‌ڕاست، به مه‌به‌ستی راكێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ لای بابه‌ته‌كه، به‌و هۆیه‌وه‌ش كه‌سایه‌تی بافیت له رووی نووسینه‌وه، به شێوازێكی جیاوازتر له ده‌رده‌كه‌وێت.
بافیت سامانه‌كه‌ی له رێگه‌ی كڕینی پشكی ئه‌و كۆمپانیایانه كۆكردووه‌ته‌وه، كه پشكه‌كانی هه‌رزان بووه و دواتر به‌هاكانیییان به‌رزبوونه‌ته‌وه و دووباره پشكه‌كانی فرۆشتووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش به یه‌كێك له ملیاردێره سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و درووستی داهاتووی بازاڕه هه‌یه.
سه‌رچاوه: فۆربس - RT