وه‌زاره‌تى ناوخۆ: په‌كه‌كه به‌رپرسه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، په‌كه‌كه به‌رپرسه له‌و رووداوانه‌ى ئه‌مڕۆ له خانه‌سۆرى سه‌ر به ناحيه‌ى سنوونى قه‌زاى شنگال رووياندا.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه هاتووه: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌رچی روویدابێت، به ده‌ستی خۆیان بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوون له سنووری شه‌نگال، رایگشتیی كوردستان و ده‌ره‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه:
- (PKK) به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو سووره له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه. به‌رده‌وام له‌وێ خه‌ریكی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتنێك رووبدات!
- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند رۆژێكه له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه و دێرك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سووریاوه خه‌ڵك و هێزی چه‌كدار ده‌هێنێته سنووری شه‌نگال و رۆژانه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات.
- هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت له ناوچه‌ی خانه‌سۆر، به‌ڵام پۆلیسی مه‌ده‌نی هه‌وڵی دا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روونه‌دات.
- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌رچی روویدابێت، به ده‌ستی خۆیان بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه. ته‌نیاPKK به‌رپرسه كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له برا ئێزدییه‌كان بكاته ئامێری پیلانێكی قێزه‌وه‌ن.
- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌یه‌ككه‌وتن رووبدات و داوا له PKK ده‌كه‌ین ژیرانه مامه‌ڵه بكات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14-3-2017