بۆ يه‌كه‌مجاره.. دۆكيۆمێنتارى "مسته‌فا بارزانى، ئه‌فسانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌ك" بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌رده‌يه‌ك له ژيان و تێكۆشانى سه‌ركرده‌ى نه‌ته‌وه‌يى كورد جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى له توێى به‌رهه‌مێكى دۆكيۆمێنتارى كوردستان24دا په‌خش و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى مسته‌فا بارزانيدا، كوردستان 24 نوێترين به‌رهه‌مى دۆكيۆمێنتارى خۆى له باره‌ى ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و سه‌ركرده مێژووييه‌ى كورد و گه‌واهيدانى گه‌وره بيرمه‌ند و سياسه‌تمه‌دارانى ناوچه‌كه و جيهان له باره‌ى ژيان و هه‌ڵوێسته‌كانييه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كه له لايه‌ن به‌شى دۆكيۆمێنتارى كوردستان24 به‌رهه‌مهێنراوه و تێيدا چه‌ندين وێستگه و قۆناغى ژيان و هه‌ڵوێسته‌كانى مسته‌فا بارزانى باسكراوون.
له‌و به‌رهه‌مه دۆكيۆمێنتارييه‌دا كه ماوه‌كه‌ى 55 خوله‌كه، چه‌ندين كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگ له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و وڵاتانى گه‌وره‌ى وه‌ك ئه‌مريكا و رووسيا و چه‌ندين وڵاتى ئه‌وروپا به‌شدارييان تێدا كردووه و گه‌واهيدانى خۆيان سه‌باره‌ت به كه‌سايه‌تى كاريزمى مسته‌فا بارزانى ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سايه‌تييانه بۆ يه‌كه‌مجاره قسه‌ده‌كه‌ن و راستييه‌كانى مێژووى ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى كورد له رێى كوردستان 24ه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له ناودارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى به‌شدارييان له به‌رهه‌مه‌كه‌دا كردووه، توێژه‌رى ناسراوى ئه‌مريكى لوبنانى ئه‌دمۆن غه‌ريب، فۆتۆگرافه‌رى ناسراوى ئه‌مريكى وليه‌م كارته‌ر كه له سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كان سه‌ردانى كوردستانى كردووه و چه‌ندين وێنه‌ى تايبه‌تى بارزانى و پێشمه‌رگه‌ى گرتووه و له ئه‌لبوومێكدا بڵاويكردوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى ئه‌مريكى جيم هۆگلاند، كه گۆشه نووسێكى ديارى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆسته، له ده‌يه‌ى حه‌فتاكاندا هاتووه‌ته كوردستان و چاوپێكه‌وتنى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانى ئه‌نجامداوه و له توێى به‌رنامه‌كه‌دا به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت باسى بيره‌وه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ بارزانى ده‌كات.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارى ناسراوى رووسى، ڤلاديمێر جێرنۆڤسكى، سه‌رۆكى پارتى ليبراڵ ديموكراتى رووسيا، له به‌رهه‌مه‌كه‌دا به‌شدارى كردووه و باسى كاتى مانه‌وه‌ى بارزانى له سۆڤيه‌ت ده‌كات.
يه‌كێكى ديكه له به‌شداربووه‌كان، په‌رله‌مانتارى رووسى به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد، زه‌ليمخان مۆتسۆيڤه، كه به هه‌مان شێوه هه‌ندێك راستى نه‌گوتراو له باره‌ى كه‌سايه‌تى و ژيانى مسته‌فا بارزانى له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له سۆڤيه‌ت ده‌خاته‌ڕوو.
له ئاستى عێراقيشدا، نووسه‌ر و رووناكبيرى ناسراوى عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن عه‌له‌وى سه‌رگوزشته‌ى دانووستانى نێوان سه‌ركردايه‌تى شۆڕشى ئه‌يلوول و حكومه‌تى ئه‌و كاته‌ى عێراق ده‌گێڕێته‌وه.
جگه له‌و كه‌سايه‌تييانه، ژماره‌يه‌ك كاره‌كته‌رى سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوول و ياوه‌رى مسته‌فا بارزانى و چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى جيهانى ورده‌كارى زۆرتر له باره‌ى خه‌بات و تێكۆشانى جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى و هه‌ڵوێسته‌كانى و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى شۆڕشى ئه‌يلوول ده‌خه‌نه‌ڕوو.
چاوه‌ڕوان بن..
رۆژى 14ى ئادارى 2017، كاتژمێر 10:00ـى شه‌و به كاتى هه‌ولێر