په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ر ژن سزاده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزایه‌كی زۆر قورسی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی پۆڵه‌ندیدا سه‌پاندووه، چونكه له دانیشتنێكدا له ستراتسبۆرگی باكووری فه‌ڕه‌نسا سوكایه‌تی به ژنان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پۆڵه‌ندییه ناوی " جانوز كروین مایك"ه و سه‌ر به پارتی راستڕه‌وی توندڕه‌وی پؤڵه‌ندییه، له‌و دانیشتنه‌دا گوتوویه‌تی" ژنان لاوازترن له پیاوان و ئاستی زیره‌كیان كه‌متره، بۆیه پێویسته حه‌قده‌ستی كه‌متریان بدرێتێ".
ئه‌و قسانه خه‌ڵكی توڕه‌كردووه و مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی نیگه‌ران بوون و ده‌ڵێن" ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئافره‌تانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستیان هێناوه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه سوكایه‌تییه به ژنان".
په‌رله‌مانی ئه‌وروپی بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ هیچ پاره‌یه‌كی رۆژانه به‌و په‌رله‌مانتاره پۆڵه‌ندییه نه‌دات، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش پاره‌كه "9180" یۆرۆیه، ئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌رجیانه‌یه په‌رله‌مانتار بۆ ئاماده‌بوون له چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه ئه‌وروپییه‌كان پێیان ده‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بۆی نییه تا ماوه‌ی 10 رۆژ هیچ كاروبارێك به ناوی په‌رله‌مانتاری ئه‌نجامبدات و سڕكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ناتوانێت به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكات.
ئه‌نتۆنیۆ تاژانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه سزاكه‌ی راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت:" له هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی هاوشێوه خۆشنابین، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ست بێت به كه‌سانێكه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن".