نێیمار داوای لێبوردنی له 3 یاریزانی پاریس سانجێرمان كردووه

میدیاكانی ئه‌ورووپا كاتێك باس له سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆ ئاماژه به نێیماریش ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه رۆڵی كاریگه‌ری له تێكشكاندن و بێهیواكردنی پاریسییه‌كان بینی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 ئاداری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار په‌یوه‌ندی به 3 یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه و داوای لێبوردنی لێكردوون له‌وه‌ی كه له كاتی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان روویدا.
نێیمار به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان دوو گۆڵی تۆمار كرد و له‌گه‌ڵ ماركینۆسی هاونیشتیمانی و به‌رگریكاری پی ئێس جی زۆر به توندی به‌ره‌نگاری یه‌كتربوونه‌وه، ئه‌مه‌ش نێیماری ناچار كرد كه ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ریه‌ك داوای لێبوردن له (ماركینۆس، لۆكاس مۆرا و تیاگۆ سیلڤا) بكات هه‌رسێكیان به‌رازیلین و پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه یارییان كردووه.
