زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر یارییه‌كانی سبه‌ی خولی نایابی كوردستان بزانه
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه به ئه‌نجامدانی دوو یاریی له كاتژمێر 15:30 قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
كه‌ركووك ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
دوو ساڵه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو یانه‌یه له خولی نایاب رووینه‌داوه، دوایین جار كه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركووك به‌یه‌ك گه‌یشتوون له سه‌ره‌تایه‌كانی 2015 بوو كاتێك پێشمه‌رگه به گۆڵێكی بێ‌وڵام له كه‌ركووكی برده‌وه.
له دوایین 6 یاری نێوانیان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 بردنه‌وه و 1 شكست و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه و هێرشبه‌رانی 6 جار تۆڕی كه‌ركووكییه‌كانی هه‌ژاندووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كه‌ركووك 4 گۆڵی له دژی پێشمه‌رگه تۆمار كردووه.
یانه‌كانی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌یان به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین سه‌ركه‌وتن.
نه‌ورۆز ـ شێروانه
ئه‌م دوویانه‌یه سبه‌ی له سلێمانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له دوایین 6 یاری نێوانیان، نه‌ورۆز 3 بردنه‌وه، 1 شكست و 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه، هێرشبه‌رانی نه‌ورۆز 10 گۆڵیان له یانه كه‌لارییه‌كه كردووه و شێروانه‌ش 6 جار تۆڕی یانه سلێمانییه‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
هانده‌رانی یانه‌ی شێروانه كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه‌كان هێنا بۆ یه‌كه‌مجار به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌رێكی گه‌نج بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینیان بری، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر (یاسن مه‌ناف)ـی راهێنه‌ر هه‌ڵچنییه‌وه تا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ناسناوی خولی نایاب به‌ره‌و سلێمانی بهێنێته‌وه.
یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به سیستمی خول و به شێوازی چوون و هاتن ده‌كرێت، كام یانه زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه.