گرژی نێوان هۆڵه‌ندا و توركیا چێڵیشی گرته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرژی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و توركیا، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، چێڵیشی گرتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو، بارێك چێڵى هۆڵشتاین كه له هۆڵه‌نداوه گه‌یشتبووه توركیا، جارێكی دیكه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌كارانی گۆشتی سووری توركیاش ده‌ڵێت: "چیدیكه ئه‌و جۆره چێڵه‌یان ناوێت", هه‌رچه‌نده چێڵی هۆڵشتاین، به باشترین جۆری چێڵ داده‌نرێت.
بوله‌ند تونج، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌كارانی گۆشتی سوور, به میدیاكانی توركیای راگه‌یاندووه، چێڵی جۆری هۆڵشتاین له توركیا به‌ربڵاوه، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان پێده‌چێت كێشه‌ی "گه‌وره‌یان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له داهاتوودا پێویستمان به به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كانی هۆڵه‌ندا نابێت و ئه‌و باره‌ش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته توركیا، چێڵی تایبه‌ت به‌خۆی په‌روه‌رده بكات و پشت به هۆڵه‌ندا نه‌به‌ستێت.
له ئێستادا گرژییه‌كانی نێوان توركیا و هۆڵه‌ندا، روو له خراپییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به سه‌ردانیكردنی وه‌زیرانی توركیا، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری توركیا، بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له هۆڵه‌ندا.
له به‌رامبه‌ریشدا، به‌رپرسانی باڵای توركیا، رایانگه‌یاند، ئه‌وان به‌نیازن سزای ئابووری به‌سه‌ر هۆڵه‌ندا بسه‌پێنن، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاری ئه‌و سزا ئابوورییانه ئاشكرا نه‌كراون.