ریال مه‌درید كریستیانۆ و رامۆس ده‌فرۆشێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید پلانی فرۆشتنی كریستیانۆ و رامۆسی داڕشتووه، له به‌رامبه‌ردا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی كردۆته ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 ئاداری 2017، پێگه‌ی Diario Gol كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ئیسپانیایه، بیرۆكه‌یه‌كی فلۆرنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی ئاشكرای كردووه كه تێیدا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كریستیانۆ به نرخێكی خه‌یاڵی به خولی چینی بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ره‌و ئاوابوون بچێت به نرخێكی گه‌وره بیفرۆشێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاماده‌یه پێشوازی له هه‌ر گرێبه‌ستێك بكات كه پێشكه‌شی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه ده‌گرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا كه‌وتووه، پێرێز ده‌یه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشی كریستیانۆ و رامۆس ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی پێ بكرێت دیارترینیان (پاوڵۆ
دیبالا، ئۆبامیانگ، هازارد) له‌گه‌ڵ (درایس مێرتێنێس)ـی هێرشبه‌ری ناپۆلی.