ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ناوه‌كانی راپرسی و پێوانه‌كردنی رای گشتی هۆڵه‌ندا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012ی ئه‌م وڵاته، ژماره‌یه‌كی زیاتر خه‌ڵك به‌شداری تێدا كردووه.
له كاتژمێری 18:00، به كاتی هۆڵه‌ندا، نزیكه‌ی 55%ی ده‌نگده‌ران، واتا نزیكه‌ی 12.9 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ده‌نگی خۆیان داوه، له‌كاتێكدا له ساڵی 2012، ته‌نها 48%ی ده‌نگده‌ر له‌و كاته‌دا ده‌نگی داوه.
په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، 150 كورسییه و حكوومه‌تیش له‌و وڵاته، له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه پێده‌هێندرێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، پارتی ئازادی و دیموكراسی، به سه‌رۆكایه‌تی مارك رووته، كه ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا بووه، به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و نزیكه‌ی 31 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ئه‌ویش پارتی ئازادی، به سه‌رۆكایه‌تی خیرت ویڵده‌رز، 19 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، كه دژایه‌تی به ئیسلامكردنی هۆڵه‌ندا ده‌دات.
هاوكات هەریەك لە پارتی دیموكراتی كریستیان و پارتی كرێكاران، 19 كورسی په‌رله‌مانییان به‌ده‌ستهێناوه، پێشبینیش ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی ئازادی و دیموكراسی، حكوومه‌ت پێكبهێنن.