له كاتی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كێ تۆماری باری شارستانی پاراست
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
هاووڵاتییه‌کی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، لە شەوی کیمیابارانی هەڵەبجە تۆماری باری شارستانی شاره‌كه و شاره‌دێی خورماڵ و سیروان و بیارە دەپارێزێت.
وه‌ك خۆی ده‌یڵێت، ئەگەر ئەو نەبووایە تۆماره‌كانی باری شارستانی هاووڵاتيیانی سنووره‌كه, بە تەواوەتی لە ناو چووبوایه.
مام عه‌باس دەڵێت: "لەو کاتەی ئێمە تۆمارەکانمان کۆدەکردەوە هەندێک کەس بە مەبەست ئەو ناسنامەیان دەبرد كه زانیاریان له‌سه‌ر تۆمار نه‌كرابوو".