شەڕی مووسڵ سەختر دەبێت

لە كۆڵان و شەقامەكانی "مووسڵی كۆن" شەڕی سەخت لەنێوان ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی داعش لە ئارادایە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شەڕ و پێكدادانی سەخت لە نێوان ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی داعش بەردەوامە و ھێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و ھێزەكانی بەرپەچدانەوەی خێرا، لە پێشرەوی بەردەوامدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەك و ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ.

بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان بەھۆی ھەڵكەوتەی جوگرافی و بەرتەنگی شەقام و كۆڵانەكانی رۆژئاوای مووسڵ "مووسڵی كۆن"، تا دێت شەڕەكە سەختر دەبێت، فەرماندەكانی سوپای عێراق ئاماژەشیان بۆ ئەوەكردووە، لە چەند رۆژی رابردوو پلانی نوێ دانراوە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا بتوانرێت سەرجەم گەڕەكەكانی دیكەی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاربكەن.