ھۆڵەندا: پۆپۆلیستەكانی ئەوروپا لە یەكەم تاقیكردنەوەدا شكستیان ھێنا

فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا بە سەركەوتنی سیاسەتی ئەوروپا و بەھێزكردنی یەكێتییەكەیانی دەزانن

K24 -ھەولێر

یەكەم تاقیكردنەوەی راستڕەوە توندڕەوەكانی پۆپۆلیست لە ئەوروپا لە ماوەی ئەمساڵ شكستی ھێنا، پاش ئەوەی خیرت ویلدێرز سەرۆكی پارتی ئازادی لە ھەڵبژاردنی گشتی بەرامبەر سەرۆك وەزیران مارك روتە شكستی ھێنا و  پارتەكەی نەیتوانی دەنگی زۆرینە بۆ پێكھێنانی حكومەت بەدەست بێنێت.

روتە لە یەكەم لێدوانی پاش سەركەوتن لە ھەڵبژاردن رایگەیاند ئەمشەو شەوی ھۆلەندییەكانە، پاش دەرچوونی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كۆتاییمان بەو شێوازە ھەڵەیە لە پۆپۆلیسم ھێنا.

بەھۆی قەیرانی كۆچبەران و رووكردنی زیاتر لە ملیۆنێك كۆچبەر بۆ ئەوروپا، شەپوڵێكی نوێ توندڕەوی دژی كۆچبەران دەستیپێكرد و لە ئەوروپا پۆپۆلیستەكانی رستگرا سەریان ھەڵدا، دەنگدانی بریتانییەكان بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا و سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لێكەوتەوە: ھەروەھا لە ھەڵبژاردنە لۆكالییەكان لە ئەوروپا سەركەوتنی زۆریان بەدەستھێنا.

سەرۆكوەزیرانی ھۆڵەندا مارك رووتە، پاش سەركەوتنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان 15 ئاداری 2017
سەرۆكوەزیرانی ھۆڵەندا مارك رووتە، پاش سەركەوتنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان 15 ئاداری 2017

مارك روتە، سەركەوتنی پارتەكەی، پارتی ئازادی و دیموكراسی گەل لە ھەڵبژاردنی پەرله‌مانی هوله‌ندا كە 33 كورسی لە كۆی 150 كورسی بەدەستھێناوە، بە مانای راوەستاندنی پۆپۆلیسمی ھەڵە ده‌زانێت، له‌ كاتێكدا پارتی پارێزگارانی توندڕەو بە سەرۆكایەتی گیرت ویلدێرس بە پلەی دووەم تەنیا 20 كورسی پەرلەمانی بەدەستھێنا.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھۆڵەندا رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە بەشداری 66 پارتی سیاسی بەڕێوەچوو كە 81% دەنگدەرانی ھۆڵەندا بەشدارییان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن كرد و لە ماوەی سێ دەیە بە بەرزترین ئاست ئەژمار دەكرێت.

سەركەوتنی سیاسەتی ئەوروپایی

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان مارك ئایرالت، ھەڵبژاردنی ھۆڵەندا بە گەڕانەوەی ئاسوودەیی بۆ ئەوروپا دەزانێت و لە تویتێكدا پیرۆزباییكردن لە ھۆلەندییەكان  دەكات بە بۆنەی پێشیگرتن بە سەرھەڵدانی راستڕەوە توندڕەوەكان و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ پێكەوە كاركردن بۆ ئەوروپایەكی بەھێز دەخاتەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتێكدا، ھەڵبژاردنی ھۆڵەندا بە سەركەوتنێكی گەورەی دەنگدەرانی دەزانێت بۆ رەتكردنەوەی سیاسەتی دژی ئەوروپایی و دەڵێت پێویستیمان بە ئێوەیە بۆ ئەوروپایەكی بەھێز.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پائۆلۆ جێنتیلیۆنی لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە "سیاسەتی دژی ئەوروپایی لە ھۆڵەندا شكستی ھێنا، پێكەوە بۆ گۆڕان و زیندووكردنەوەی یەكێتی (ئەوروپا)".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتێكدا، ھەڵبژاردنی ھۆڵەندا بە سەركەوتنێكی گەورەی دەنگدەرانی دەزانێت بۆ رەتكردنەوەی سیاسەتی دژی ئەوروپایی و دەڵێت پێویستیمان بە ئێوەیە بۆ ئەوروپایەكی بەھێز.

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پائۆلۆ جێنتیلیۆنی لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە "سیاسەتی دژی ئەوروپایی لە ھۆڵەندا شكستی ھێنا، پێكەوە بۆ گۆڕان و زیندووكردنەوەی یەكێتی (ئەوروپا)".

JS