خاوەنی وێنەكەی عومەری خاوەر چیرۆكی چركەساتی گرتنی وێنەكە دەگێڕێتەوە

وێنەكەك كیمیابارانی ھەڵەبجەی بە دونیا ناساند
kurdistan24.net

K24 - ئیستانبوڵ

كیمیابارانی ھەڵەبجە، بە وێنەی باوكێك كە منداڵێكی لە ئامێز گرتووە و ھەردووكیان گیانیان لەدەستداوە، بە جیهان بڵاوبووەوە، وێنەكە بووەتە شاھیدێكی بێدەنگی ئەو كارەساتە، رەمەزان ئۆزتورك، رۆژنامەنووسی تورك كە وێنەكەی گرتووە، بۆ كوردستان24 باسی چیرۆكی وێنەكە و كیمیابارانی ھەڵەبجە دەكات.