بارزانی لەگەڵ پێشمەرگە یادی كیمیابارانی ھەڵەبجە دەكاتەوە

"باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستانە"

K24 - ھەولێر

مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە یادی كیمیابارانی ھەڵەبجە، وەك رێز و وەفا بۆ گیانی پاكی شەھید و قوربانیانی كیمیابارانی ھەڵەبجە، لەگەڵ پۆلێك پێشمەرگە راوەستان.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنیەیەكی لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگە بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی: "لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا، ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و ھەموو شەھیدانی کوردستان، باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستانە".

لە 16 ئاداری ساڵی 1988 رژێمی بەعسی عێراق، ھەڵەبجەی كیمیاباران كرد، بەوھۆیەوە 5 ھەزار ھاووڵاتی شارەكە شەھیدبوون و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.