ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکات

دەخوازن بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەكە پەسند بكرێت
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت لەبارەی داواکارییەکەی پارێزگاری کەرکووک بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانە حکوومییەکانی کەرکووک رایگەیاند، ئەوان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن و کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ ئەنجام دەدەن، ھیواداریشە بەزۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارە پەسەند بکرێت.