لە ھەڵەبجە ھێرش كرایەسەر تیمه‌كانی كوردستان24
K24 - ھەولێر
لەکاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه دژی خزمه‌تنه‌كردنی شاره‌كه‌یان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدابوو، هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێرش ده‌كه‌نه سەر تیمه‌كانی كوردستان24 و دەستیان به‌سه‌ر کامێرا و مایكی كه‌ناڵه‌كه‌دا گرتووه و كێبڵی ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆی "فلای وه‌ی" كه‌ناڵه‌كه‌شیان پچڕاندووه.
هۆشمه‌ند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجەوه رایگەیاند" ئەو ھێزەی دەستیان بە سەر كامێراكەماندا گرتووه، ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كانیشیان سڕیوه‌ته‌وه و دا‌واشیان كردووه شوێنەكە جێبھێڵین".
له‌وكاته‌شی په‌یامنێری كوردستان24 به ته‌له‌فۆن قسه‌ی بۆ بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌واڵیی كوردستان24 ده‌كرد گووتی" به وردی چاودێریمان ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌ن به ئاسانی قسه‌ش بكه‌ین، له كاتێكدا ئێمه بۆ رووماڵی یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، چه‌ند رۆژێكه له‌و پارێزگایه‌ین و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی و گواستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و بۆنه خه‌مناكه‌ین، ئه‌و خۆپیشاندانه‌شمان وه‌ك هه‌ر میدیایه‌كی دیكه رووماڵكردووه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووین".
ئێستا تیمه‌كانی كوردستان24 به‌هۆی بردنی كامێرا و كه‌لوپه‌له‌كانیان، گرفتیان بۆ درووستبووه و ناتوانن كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.