ریزبه‌ندی نوێی باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپا راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی ریزبه‌ندی نوێی باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپای بڵاوكرده‌وه، تێیدا یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 605 خاڵ له‌سه‌رووی یانه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌بیندرێت.
له دوای ئه‌ویش بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به 153 خاڵ له دووه‌می ریزبه‌ندی باشترین یانه‌كانه، هه‌رچی بارسێلۆنای ئیسپانیه به 149 خاڵ له‌دوای یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ده‌بیندرێت.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 134خاڵی هه‌یه و له چواره‌میینی باشترینه‌كانه، یۆڤینتۆسی ئیتاڵیش 4 خاڵی له رۆخی بلانكۆس كه‌متره و له پێنجه‌می باشترینه‌كانی یوفایه.
له كۆی 5 یانه‌كه‌ی پێشه‌وه، 3 یانه‌ی ئیسپانی و یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی و یه‌كێكی ئیتاڵی ده‌بیندرێت و هیچ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی تێدانیه.