بۆچی پارتی رێوڕه‌سمی ساڵیادی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی جێهێشت

"رێزم له‌ خوێنی شه‌هیدان گرت"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ڵه‌بجه‌:

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مەراسیمی ئەمڕۆی یادكردنەوەی كیمیابارانی ھەڵەبجە هۆڵی مه‌راسیمه‌كه‌ی جێھێشت.

لەبارەی ھۆكاری جێهێشتنی مەراسیمەکەش ئەدھەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی-هەڵەبجە رایگه‌یاند، لەبەر ئەوەی بەڕێوه‌بەرانی مەڕاسیمی یادکردنەوەی هەڵەبجە بەمەبەست شوێنی شایستەیان بۆ شاندی پارتی دابین نەکردبوو، کە شایستەی مەکانەتی سیاسی و پێگەی جەماوەری و مەعنەویی پارتی بێت، شاندی پارتی دوای سی خولەک مەڕاسیمەکەی جێهێشت و بەشداریی نەکرد.