توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی كوچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سلێمان سۆیلو بە ناردنی كۆچبه‌ران هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر مانگانه 15 هه‌زار كۆچبه‌ر بۆ ئه‌وروپا بنێرین، سه‌رسام ده‌بن".
دواین هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا پاش ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌مستردام دێت، كه هۆله‌ندا رێگه‌ی به دوو وه‌زیری توركیا نه‌دا بچنه ئه‌و وڵاته و بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی توركی له شاری روتێردام كۆببنه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌روه‌ها گوتی "ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییمانه و په‌یوه‌ندی به هۆله‌ندا یان ئه‌ڵمانیا نییه، ئه‌گه‌ر زۆر حه‌زیان لێیه، له رابردوودا رێكه‌وتننه‌كمان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت مانگانه 15 هه‌زار كۆچبه‌ر بۆتان ره‌وانه ده‌كه‌ین و سه‌رسامتان ده‌كه‌ین".
ھۆڵه‌ندا هه‌فته‌ی رابردوو رێگه‌ی به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له شاری رۆتێردام بەشداری له گردبوونەوەیەکی تورکەکان تایبەت بە پشتگیریکردنیان لە ریفراندۆمی دەستووری تورکیا بكات.
دواتر وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی توركیا له ئه‌ڵمانیاوه به رێگه‌ی وشكایی گه‌یشته روتێردام، به‌ڵام له نزیك كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌م شاره رێگه‌ی لێ‌گیرا و بۆ ئه‌ڵمانیا دیپۆرتكرایه‌وه.
هه‌ر پاش ئه‌م رووداوه سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به توندی هه‌ڕه‌شه له هۆڵه‌ندا كرد و به "فاشیست و پاشماوه‌ی نازییه‌كان" تۆمه‌تباریان كرد.