هه‌ر خۆراكێك له‌پێنج چركه‌دا هه‌ڵتانه‌گرته‌وه مه‌يخۆن
K24- هه‌ولێر
مامۆستايه‌كى زانكۆ له‌به‌ريتانيا، له‌باره‌ى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى خواردن بۆ سه‌ر زه‌وى ياسايه‌كى داهێناوه به‌نێوى ياساى (پێنج چركه).
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بلاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنى هێلتۆن، مامۆستاى زانكۆى ئه‌ستۆن له برمنگهام له به‌ريتانيا، له‌توێژينه‌وه‌يه‌كدا گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه هه‌ر خۆراكێك ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌رزه‌وى، ده‌توانرێ بخورێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك خواردنه‌كه بۆ ماوه‌ى پێنج چركه زياتر له‌سه‌ر زه‌وى نه‌مێنێته‌وه و هه‌ليگريته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر زياتر له‌و ماوه‌يه‌دا بمێنێته‌وه ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى رێژه‌يه‌كى زۆرى ميركرۆب و پيسى و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆكارى تووش بوون به‌نه‌خۆشى، بۆ ئه‌م كرداره‌ش نێوى ناوه (ياساى پێنج چركه).
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى هه‌ر خواردنێك به‌كه‌متر له‌پێنج چركه، رێژه‌يه‌كى زۆر كه‌م له‌ميكرۆب هه‌ڵده‌گرێت، كه كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر هه‌رسكردنى خواردنه‌كه له‌گه‌ده‌دا دروست ناكات.
هيلتۆن، مه‌ترسى هه‌موو جۆره خواردنێك روونكردووه‌ته دواى كه‌وتنى بۆ سه‌ر زه‌وى بۆيه، ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك خواردنێك مه‌خۆن ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه سه‌ر زه‌وى زياتر له‌ماوى پينج چركه‌دا مايه‌وه، چونكه له‌رووى زانستييه‌وه سه‌لمێندراوه ميكرۆب له‌سه‌ر زه‌وى به‌ئاسانى ده‌گواسترێته‌وه بۆ نێوخواردنه‌كه.
له‌وباره‌يه‌شه‌وه هێلتۆن، راپرسييه‌كى له‌سه‌ر 2000 هاووڵاتى دانيشتووى به‌ريتانيا ئه‌نجامداوه، كه تێيدا ده‌ركه‌وتووه 79% خواردنيان له‌سه‌ر زه‌وى هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و خواردوويانه.