مووچه‌ی سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهان چه‌نده

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ك به‌ڵێنیداوه مووچه‌كه‌ی وه‌رناگرێت كه ساڵانه ده‌گاته 400 هه‌زار دۆلار.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ مووچه‌كه‌ی چه‌ندین ئیمتیازی دیكه‌شی هه‌یه له‌وانه ساڵانه 50 هه‌زار دۆلار خه‌رجی، 19 هه‌زار دۆلار بۆ خۆشگوزه‌رانی و 100 هه‌زار دۆلار بۆ گه‌شت، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كۆشكی سپی و چوون بۆ هه‌ر شوێنێك بێ به‌رامبه‌ر.
تره‌مپ له تشرینی دووه‌می 2016 بهڵێنیدا دۆلارێك له مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا وه‌رنه‌گرێت و نایه‌وێت له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كانی مووچه وه‌ربگرێت.
مووچه‌ی سه‌رانی هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
مووچه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ساڵانه 400 هه‌زار دۆلاری جێگیره.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا
مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جاستن ترودو 256 هه‌زار دۆلاره.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
مووچه‌ی ساڵانه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل 218.4 هه‌زار یۆرۆیه و ده‌كاته 242 هه‌زار دۆلار.
مووچه‌ی مێركل له سه‌ره‌تای ئاداری 2016، به رێژه‌ی 2% به‌رز بووه و جارێكی دیكه‌ش له شوباتی رابردوو 2% به‌رز كرایه‌وه.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن
شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ساڵانه 241 هه‌زار دۆلار مووچه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا
مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا جاكۆب زوما 206 هه‌زار دۆلاره.
له ئاداری 2106 مووچه‌ی زوما به رێژه‌ی 4% به‌رز كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی به‌هاری دراوی باشووری ئه‌فریقا، به‌های مووچه‌كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو دابه‌زی.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ساڵانه 198 هه‌زار دۆلار مووچه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆكه‌كانی پێشووی فه‌ره‌نسا مووچه‌یه‌كی زیاتریان وه‌رده‌گریت، به‌ڵام ئۆله‌ند به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی له ساڵی 2012 بڕیاریدا مووچه‌ی سه‌رۆك 30% كه‌م بكرێته‌وه. پێش ئه‌م كه‌مكردنه‌وه مووچه‌ی سه‌رۆك ئۆڵاند 275 هه‌زار دۆلار بوو.

سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا
مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا تێریزا مێی 186 هه‌زار دۆلاره، به مووچه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌وه، كه 97 هه‌زار دۆلار بوو.
به‌ڵام به ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌های دراوی ئه‌م وڵاته دابه‌زی و به هۆیه‌وه به‌های مووچه سه‌رۆكوه‌زیران دابه‌زی.
سه‌رۆكی روسیا
مووچه‌ی ساڵانه سه‌رۆكی روسیا ڤلادمیر پوتن 138 هه‌زار دۆلاره، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2105 به‌هۆی داكشانی ئابووری روسیا مووچه‌ی سه‌رۆكی روسیا به رێژه‌ی 10% كه‌مكرایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا
مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا ماتیۆ رینزی 120 هه‌زار دۆلاره.
سه‌رۆكی به‌رازیل
مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی به‌رازیل 103 هه‌زار دۆلاره.