مووسڵ.. مانه‌وه له ماڵ مه‌ترسیداره و هه‌ڵاتنیش مه‌ترسیدارتر
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی به‌شی رۆژئاوای موسڵ، شه‌پۆڵی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكیش تا دێت زیاتر بێت و زۆر جاریش له كاتی راكردنی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به شوێنه ئارامه‌كان، ئاواره‌كان رووبه‌رووی گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه و هاوكات زۆر جار ئاواره‌كان ده‌بنه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان.

فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانیان له پێشڕه‌ویكردن له رۆژئاوای مووسڵ به‌رده‌وامن.
لیوا حه‌یده‌ر متووری فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له دوایين خاڵی شه‌ڕدا له نێو یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵدا به كوردستان 24 راگه‌یاند, له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره یاخود ئه‌و مزگه‌وته‌ی به مزگه‌وتی خه‌لیفه‌ی داعش ناسراوه نزیك بوونه‌ته‌وه و گووتی: "له‌و ناوچه‌یه‌دا یارمه‌تی ئاواره‌كانیان داوه".