ئه‌ردۆغان داوای 5 منداڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، جارێكی دیكه داوای وه‌چه خستنه‌وه له توركه‌كان ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان داواكارییه‌كه‌ی له توركه نیشته‌جێبووه‌كانی ئه‌وروپایه‌و دوێنێ هه‌ینی داوای لێكردوون، هه‌ر خێزانێك 5 منداڵیان ببێت و رووی ده‌می كردووه‌ته جالیه‌ی توركی و گوتوویه‌تی" ئێوه داهاتووی ئه‌وروپان".
پێشتر داوای 3 منداڵی له خێزانه توركه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، ئه‌م داواكاریه‌ی بۆ توركه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوكاتی دروستبوونی ئه‌و ته‌نگژه دیپلۆماسی و سیاسییه‌یه كه له نێوان توركیا و ئه‌وروپا هاتووه‌ته ئاراوه، توركیا رێگه‌گرتن له وه‌زیره‌كانی له ئه‌وروپا زۆر توڕه‌یه، چونكه هۆڵه‌ندا نه‌یهێشت بچنه ناو توركه‌كانی ئه‌و وڵاته و بانگه‌شه بۆ گۆڕانكاریی ده‌ستور بكه‌ن، كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ئه‌ردۆغان به تایبه‌تی زۆر بایه‌خ به‌و گۆڕانكارییه ده‌ده‌ن.
ئه‌ردۆغان له قسه‌كانیدا چه‌ندین جار وڵاتانی ئه‌وروپای به ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوشێوه‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ناوبردووه، چونكه پێیوایه جیاكاری له‌گه‌ڵ توركه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ش ئه‌وروپای توڕه‌كردووه.
ئه‌ردۆغان به ئاشكرا گووتی" داوا له خوشك و برایانم له ئه‌وروپا ده‌كه‌م، منداڵه‌كانتان له باشترین قوتابخانه فێربكه‌ن، سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانتان له باشترین گه‌ڕه‌كه‌كان بژین، باشترین ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن، له باشترین ماڵدا بژین".
هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردن" رێژه‌ی منداڵه‌كانیان بكه‌ن به 5 منداڵ نه‌ك 3 منداڵ، چونكه ئێوه داهاتووی ئه‌وروپان".
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان له شاری ئیسكشیر له باشووری ئیستانبوڵ كرد و گووتی" ئه‌مه باشترین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنكاریی و كاره خراپانه‌ی به‌رامبه‌رتان ده‌كرێت".
ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی تورك له كیشوه‌ری ئه‌وروپادا ده‌ژین كه مافی ده‌نگدانیان له توركیا هه‌یه و ملیۆنان توركی دیكه‌ش له‌و كیشوه‌ره‌دان.