فیلمی بێدەنگی ئاسمان لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە پێشبركێی خەڵاتدایە

بۆ 100 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نێردراوە

K24 - ھەولێر

جوبرائیل ئەبوبەكر، دەرھێبنەری فیلمی  بێدەنگی ئاسمان، بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "فیلمی بێدەنگی ئاسمان لە چوار فێسیڤاڵ لە پێشبركێی خەڵات دایە".

روونیكردەوە: " فیلمەكە 100 چركەیە، لە وڵاتی كەنەدا لە پێشبركێی فێستیڤاڵی وێستگا فێستیڤاڵ وەرگیراوە، ھەروەھا لە فێستیڤاڵی شۆڕت فیلمی كولتوور و گەشتیاری لە ھیندستان لە پێشبركێدایە، لە فێستیڤاڵی"سایلێت فیلم فێستیڤاڵ" لە ئەكادیمیای سینەمای بەنگلادیش لە پێشبڕكێدایە، ھەروەھا لە فێستیڤاڵی 3 مینت دەیی لە بەغدا لە بەشی پێشبركێدایە".

فیلمی بێدەنگی ئاسمان نوێترین كاری دەرھێنەرە و بۆ زیاتر لە 100 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نێردراوە.

جوبرائیل ئەبوبەكر دەرھێبنەری فیلمی  بێدەنگی ئاسمان
جوبرائیل ئەبوبەكر دەرھێبنەری فیلمی بێدەنگی ئاسمان
فیلمی بێدەنگی ئاسمان لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە پێشبركێی خەڵاتدایە