چیرۆكی خه‌مناكی شاژنی ئینستاگرام
K24 – هه‌ولێر
سێلێنا گۆمێز ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی پاپ له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زیاتر له 113 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه.
سێلێنا به گۆڤاری ڤۆگ رایگه‌یاند كاتێ زانی له تۆری ئینستاگرام بووه ناسراوترین كه‌س، سه‌رسام بوو.
ده‌شڵیت ته‌واوی ژیانی ببوو ئینستاگرام، هه‌ر له خه‌و هه‌ستانه‌وه تا كاتی نووستن هه‌موو بیر و هۆشی لای ئینستاگرام و بابه‌ته‌كانی بوو و بۆ خۆیشی سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه بابه‌ت و وێنه له‌م تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه بوو.
گله‌یی خۆیشی له‌مباره‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت هه‌ندێ شتی ده‌دیت كه نه‌ده‌یوست ببینێت و به هۆیه‌وه دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بوو و له ئه‌نجامدا ئه‌پلیكه‌شنی ئینستاگرام له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی سڕییه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كه‌شی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سپارد.
سێلێنا له ساڵی 2014 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی "لوپۆس" له نه‌خۆشخانه مایه‌وه. به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه سیسته‌می به‌رگری له‌ش دژی ئورگانه‌كانی خۆی كار ده‌كات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی له‌م ماوه‌یه ده‌ڵێت ناچار بوو كۆنسێره‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و كاتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر ته‌رخان بكات.
ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه دووچاری بێ متمانه‌یی، په‌رێشانی و دڵه‌ڕاوكێ ببوو و هه‌ر كاتێك ده‌یویست بچێته سه‌ر شانۆ و گۆرانی بڵێت دووچاری حاڵه‌تی تووڕه‌بوون ده‌بوو.
سێلێنای 24 ساڵی ده‌ڵێت هه‌میشه داوای له هه‌وادارانی ده‌كرد به‌ڵێنی به ئه‌و و یه‌كتر بده‌ن ته‌ندروست و جوان و به متمانه به خۆ بمێننه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینێت گه‌نجانی 20 – 30 ساڵی له كۆنسێره‌ته‌كانی جگه‌ره ده‌كێشن و سه‌رخۆش ده‌بن، بۆ خۆیشی به‌ده‌ست كێشه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌ناڵاند، نه‌یده‌توانی چاوه‌كانی دابخات و به‌ڵێنیان لێوه‌رنه‌گرێت. هه‌ربۆیه كۆنسێرته‌كانی هه‌ڵوه‌شاند و ده‌ست به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی كرد.
ئه‌زموونه‌كه‌شی به سه‌خترین ئه‌زموون له ژیانی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانییه‌وه خۆشحاڵه.
سێلێنا ئێستا په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كه‌نه‌دی ئابل مه‌كنن هه‌یه كه به هێنری دێ ویكێند ناسراوه.
سه‌رچاوه: VOA