له‌بارەی وەستانی ھەناردەی نەوت لە كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان روونكردنەوە دەدرێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆنی بەریتانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌با‌ره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی شێخان بڵاو كردووه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌وه هیچ كاریگه‌ری و قازانجێكی بۆ كۆمپانیاكه نییه به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه قازانجی زۆرتری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كۆمپانیا گه‌ڵف كیستۆن له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیاكه به‌رپرس نییه له‌سه‌ر شێوا‌زی فرۆشتنی نه‌وت به‌ڵكو به‌رپرسه له بڕی به‌رهه‌می كێڵگه‌كه.
گه‌ڵف كیستۆن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه باس له ده‌ستكه‌وتنی قازانجی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، بۆ كۆمپانیاكه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگای بۆڕی و هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگای ته‌نكه‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌رێگای ته‌نكه‌ره‌وه داهاتێكی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می كێڵگه‌كه له بڵاوكراوه‌كه‌ی گه‌ڵف كیستۆندا هاتووه تا ئێستا بڕی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان هه‌ر به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و رۆژانه 38 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتییه به‌رهه‌مه ده‌هێندرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌رێگه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌وته‌كه‌ی له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌فرۆشێت ئێستاش له‌رێگای تانكه‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و بڕه هه‌نارده ده‌كرێت.
له كۆتایی بڵاو كراوه‌كه‌ی كیستۆندا جارێكی جه‌ختی له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكه هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت كه پێشووتر له‌رێگه‌ی هه‌نارده‌ی بۆڕییه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وت.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی گه‌ڵف كیستۆن له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی كێڵگه‌ی شێخان له‌رێگای بۆڕییه‌وه وه‌ستاوە كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا نه‌وت له‌رێگای ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.