هێرشكاره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له پاریس كوژرا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی فڕەنسا رایگه‌یاند كه‌سێكیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له پاریس كوشتووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كی سه‌ربازێكی لێ ده‌ستێنێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا به فرانس پرێسی راگه‌یاند "كه‌سێك چه‌كی سه‌ربازێكی برد و دواتر خۆی له‌ناو دووكانێكی ناو فڕۆكه‌خانه شاره‌ده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌منی بكوژرێت".
گوتیشی هیچ كه‌سێكی دیكه له‌م رووداوه‌دا زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
هه‌ر پاش رووداوی ته‌قه‌كردن، فڕۆكه‌خانه چوڵكرا و گه‌شتیاران 200 مه‌تر له ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه دوورخرانه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌روه‌ها گوتی پاش كوشتنی هێرشكاره‌كه، وه‌زیری وه‌زیری ناوخۆ برونۆ م‌و رۆكس سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد، كه ده‌كه‌وێته باشووری پاریس.
شایه‌دحاڵێكی رووداوه‌كه گوتی " له ریزی پشكینیندا بووین بۆ گه‌شتكردن بۆ تێل ئه‌بیب، كاتێ كه ده‌نگی سێ یان چوار ته‌قه‌مان بیست".
هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی فریاگوزاری و سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا له ته‌واوی ئاراسته‌كانی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و و ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش به فرانس پرێسی راگه‌یاند رووداوه‌كه له نزیك ده‌روازه‌ی 37 – 38 روویدا، كه هێڵی هه‌وایی توركیا له‌م شوێنه گه‌شته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
هێشتا ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كه و هۆكاری كرده‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.