نه‌خشه‌ڕیگه‌ی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك بۆ قوناخی دوای داعش

رۆڵی سەرۆك ھۆزەكان بۆ بەدیھێنانی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر

سەرۆك ھۆز و كەسایەتییە عەرەبەكانی كەركووك لە كۆنفرانسێكدا نەخشەرێگەیەكیان بۆ قۆناخی دوای داعش راگەیاند و داواش دەكەن پەلە بكرێت لە كۆنتڕۆڵكردنی حەویجە.

لەمبارەوە شێخ عەلی دەحام سەرۆكی ئەنجومەنی شارۆچکەی حەویجە، تایبەت بە كوردستان24 راگەیاند نەخشەرێگەكه‌یان لە 10 خاڵ پێكھاتووە، گرنگرتینیان رۆڵی سەرۆك ھۆزەكانە بۆ بەدیھێنانی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی لە دوای كۆنترۆڵكردنی حەویجە و هه‌روه‌ها رۆڵی یاسا بۆ‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.