له‌ توركيا نرخی گۆشت بەرزدەبێتەوە

ئه‌مساڵ نرخی گۆشت به‌رێژه‌ی 30% زیادی كردووه‌
kurdistan24.net

K24 - ئەنقەرە

قه‌یرانه‌كانی توركیا رۆژ دوای رۆژ له‌ زیادبووندایه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخی گۆشت له‌ بازاڕه‌كانی توركیا به‌رێژه‌ی 30% زیادبووه‌و قه‌یرانێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌م وڵاته‌ دروستكردووه‌، زیادبوونی خواست له‌سه‌ر گوشتیش بووه‌ته‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵی له‌و وڵاته‌دا چونكه‌ رێژه‌ی سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵان زیادیكردووه‌.