بێرن لاسایی تره‌مپ ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بێرن تره‌مپ، كوڕی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ باوكی و میلانیا تره‌مپی دایكی ده‌ركه‌وته‌وه و بوویه‌وه جێگه‌ی باس و خواسی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بێرن له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له كۆشكی سپی به‌ره‌و فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌چن و بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی خۆیان له رێگادان، لاسایی باوك و دایكی ده‌كاته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه وێنه و ڤیدیۆكانی به به‌رفراوانی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
بێرن له منداڵییه‌وه حه‌ز له‌وه‌ده‌كات وه‌ك باوكی ره‌فتاربكات، هه‌ر بۆیه له‌و كاته‌ی له به‌رده‌م ده‌رگای فڕۆكه‌كه باوك و دایكی ده‌بینیت ده‌ستهه‌ڵده‌بڕن و سڵاوی ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان ده‌ستی خۆی بڵند ده‌كات و ده‌چێته ناو فڕۆكه‌كه‌وه.
له زۆر بۆنه‌ی دیكه‌دا بێرن به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه میدیاكان بۆ چه‌ندین رۆژێك كردوویانه‌ته بابه‌تی لاپه‌ڕه و شاشه‌كانیان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كۆمێنتی له‌سه‌ردراوه، به تایبه‌تی له كاتی سوێندخواردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گه‌ڕانی تره‌مپ به شه‌قامه‌كانی واشنتۆن و چه‌ندین شوێنی دیكه‌شدا.