مامۆستایه‌كی زانكۆ: پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌

"هه‌ر حزبێك پشتی لێبكات به‌رامبه‌ر مێژوو به‌رپرسیار ده‌بێت"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئێستا زۆرینەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ سەربەخۆيین، حزبەکانیش ھەر یەکەو لای خۆیەوە، بە پرۆژەی جیاواز لەگەڵ پرۆژەکەیە، دەشڵێن نابێ ئەو ھەلە 100 ساڵیە لەدەست بدرێت، شارەزایان و مامۆستایانیش پێیان وایە حزبەکان تاوەکو ئێستا پرۆژەکەیان وەکو موزایەدە بەکارنەھێناوە، چونکە لەوە تێگەیشتوون پرۆژەکە ھی زۆرینەی خەڵکە و ھەر حزبێک پشتی لێ بکات دەکەوێتە بەرامبەر بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی.