لێكۆڵينه‌وه له تيرۆرى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا سه‌ريكێشاوه بۆ تێوه‌گلانى شوانێك
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى توركيا ئاشكرايكردووه، ئه‌و رۆژه‌ى باڵيۆزى رووسيا له توركيا ئه‌ندريه كارلۆڤ كوژرا، دواى چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ژمارێكى بانكى به ناوى مه‌ولود ميرت ته‌نتاش بكوژى باڵيۆزه‌كه له بانكێكى توركيا كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى پوخته‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى پۆليس، كه رۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ژماره له رێگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى مۆبايله‌وه كراوه‌ته‌وه. ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ش هى شوانێكى تورك بووه. له ميانى لێكۆڵينه‌وه‌كاندا ئه‌ويش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و شوانه بۆ پۆليس روونيكردووه‌ته‌وه، كاتێك هه‌ژماره بانكييه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رى بانكه‌كه له رێى مۆبايله‌وه زانيارى له باره‌ى مه‌ولود ته‌نتاش بكوژى باڵيۆزه‌كه پێداوه كه له رێى ئينته‌رنێته‌وه وه‌رى گرتبوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ى بۆ لێكۆڵه‌ران درووستكردووه، كه ئه‌و شوانه به مه‌به‌ستى فرتوفێڵ و گزيكارى ئه‌و كاره‌ى كردبێت و په‌يوه‌ندى دوور و نزيكى به تاوانى كوشتنه‌كه‌وه نه‌بێت.
پۆليسى توركيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و شوانه به ده‌ستبه‌سه‌رى ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى هه‌موو پرۆسه‌كانى په‌يوه‌ست به بانك و سه‌رپه‌رشتيكردنى ئه‌و هه‌ژماره بانكييه ته‌واو ده‌بن و ناسنامه‌ى ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئه‌و رێگه‌يان گرتووه‌ته به‌ر روونده‌بێته‌وه. ده‌رده‌كه‌وێت ئايا په‌يوه‌ندييان به تاوانى كوشتنه‌كه‌وه هه‌بووه يان نه‌بووه.
خه‌به‌ر تورك ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، پۆليسى توركيا، هه‌موو به‌ڵگه و زانيارييه‌كانيان راده‌ستى رووسه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانيش ئاگادارى به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان بن.
ئێواره‌ى 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، ته‌نتاش، كه پۆليسى توركيا بوو، به ده‌مانچه و له كاتى كردنه‌وه‌ى پيشانگه‌يه‌كى فۆتۆگرافيدا باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئه‌ندريه كارلۆڤى تيرۆر كرد.