پەیەدە ئاھەنگی نەورۆز لە رۆژئاوای كوردستان قەدەغە دەكات

"ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بە بیانووی ھۆكاری ئەمنی ھەموو جۆرە چالاكییەكی نەورۆز لە ھاووڵاتیان قەدەغە دەكات"

K24 - ھەولێر

ئاسایشی پەیەدە ئاهه‌نگه‌كانی شەوی نەورۆزی لە رۆژئاوای كوردستان قەدەغەكرد.

بە بیانووی ھۆكاری ئەمنی، ئاسایشی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە" كاروچالاكییه‌كانی شەوی نەورۆزی لە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان قه‌ده‌غه‌كرد.

فەرماندەیی گشتی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گه‌لی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كردو رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی ناوچەكە ھەموو رێورەسمەكانی پیرۆزكردن و ھەڵكردنی ئاگر لە شەوی نەورۆزدا قەدەغەیە.