فه‌لاح مسته‌فا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندیی به ئه‌نقه‌ره و تاران نییه
K24 – هه‌ولێر
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندیی به تاران و ئه‌نقه‌ره نییه و ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌ڵاح مسته‌فا له كۆنفرانسی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند هیچ كات عێراق میكانیزمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌بووه و سنووری ده‌ستكرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتووه نه‌بووه.
له به‌رده‌ده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی هه‌میشه داوای سه‌ربه‌خۆییمان كردووه و كورد له عێراق سزا دراوه و و به‌غدا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات و عێراق وه‌ك پێویست سوود له سه‌رچاوه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه.