ماڵپه‌ڕى كوردستان24 ناوى كانديدانى تيروپشكى حه‌ج بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕى كوردستان24 ناوى كانديدانى تيروپشكى ده‌رچوون بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ريزه‌ى حه‌جى ساڵى 2016 بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان24، به‌ڕێوبه‌رى په‌يوه‌ندييه‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى ئاينيى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ريوان نه‌قشبه‌نديى، رايگه‌ياند،
ئه‌و لیسته‌ی بڵاو بریتیه له‌و ناوانه‌ی له ساڵی 2009 تاكو ئێستا چانسی چوونه سه‌فه‌ری حه‌جیان نه‌بووه.
گوتيشى: "له ساڵی 2009 سه‌ره‌تا 120 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان تۆماركردبوو بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج، ساڵانه 4 هه‌زار و 500 تاكو 4 هه‌زار و 600 كه‌س سه‌فه‌ری حه‌جیان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ژماره‌ی لیسته‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه، ئێمه هه‌ر له‌و لیسته تیروپشك ئه‌نجامده‌ده‌ین، تاكو بزانین چه‌ند كه‌س له ژیاندا ماون له‌و لیسته یاخود ئاره‌زووی سه‌فه‌ری حه‌جیان هه‌یه".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له تيروپشكى ئه‌مجاره‌دا ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو ئه‌و ليسته‌ى ده‌چنه ناو تيروپشكه‌كه، ناوى 3 هه‌زار و 656 كه‌س به تيروپشك ده‌ربچێت تاكو له ساڵی 2016 فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێبكه‌ن .
لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ناوەکان به گوێره‌ى شار و ناوچه‌كان
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه بخوێنه‌وه