كۆپته‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خاته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر
له توركیا رۆژی 18 ئادار به "رۆژی شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی چاناكالا" به ناو كراوه و به‌هۆیه‌وه ساڵانه رێوره‌سم به‌رێوه ده‌چێت.
میدیاكانی توركیا به وێنه‌وه كاتی گه‌یشتنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران نه‌عمان كورتولوش و هاوسه‌ره‌كه‌ی و وه‌زیری په‌روه‌رده نه‌بی ئاڤجی، به شوێنی رێوسمه‌كه بڵاو كرده‌وه، كه پاش دابه‌زینی له كۆپته‌ر به‌ره‌و شوێنی رێوره‌سمه‌كه ده‌چن.
دواتر كۆپته‌ری سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و شوێنه ده‌نشتێته‌وه، له‌كاتێكدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و هاورێكانی به پیاسه له شوێنه‌كه دوور ده‌كه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی بای توندی په‌ره‌كانی كۆپته‌ر كورتولوش و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ونه خواره‌وه و وه‌زیری په‌روه‌ده‌ش به پێشه‌وه نزمبووه.
هه‌ر له‌م رێوره‌سمه‌دا كاتێ كه ئه‌ردۆغان له كۆپته‌ره‌كه‌ی داده‌به‌زێت و به پیاسه به‌ره‌و شوێنی رێوره‌سمه‌كه ده‌ڕوات، چوار سه‌ربازی سواری ئه‌سپ به ریز وه‌ستاون.
ئه‌ردۆغان له‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یاورییه‌تی ده‌پرسێت نه‌ژادی ئه‌و ئه‌سپانه چین، ئه‌ویش وه‌ڵامێ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت دووانیان هۆڵه‌ندین.
له كاتێكدا به هۆی رێگه‌نه‌دان به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و خێزانی توركیا بۆ چوونه ناو هۆله‌ندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئاڵۆزی و شه‌ڕه قسه و خۆپیشاندانێكی زۆری به خۆوه دیت و له‌ناو توركیا باس له پێویستی بایكۆتكردنی به‌رهه‌می هۆله‌ندا كرا.