نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ده‌داته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
پارێزگاری کەرکووک، له وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركانه‌كانی له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی شاری كه‌ركووك، رایگه‌یاند، ئەگەر ئاڵای کوردستان لەئەنقەرەو ئەستنبوڵ ھەڵبکرێت، بۆچی ڕەوا نیيە ئەو ئاڵایە لە شاری کەرکوک ھەڵبکرێ.
ھێشتا فەرمانگەو دامەزراوەکانی کەرکووك، بەتەنھا ئاڵای عێراقی لەسەر ھەڵکراوە, کورد دەیەوێت بڕگه‌یه‌كی یاسايی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت ئاڵای عێراقەوە ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگەکانی کەرکووك ھەڵبکات.
دوای جەژنی نەورۆز چاوەڕوان دەکرێت, مشتومڕێکی گەرم لە نێوان پێکھاتەکانی کەرکووك، لەم ھۆڵەوە بەڕێوەبچێت، به‌و پێیه‌ی پارێزگاری کەرکووك بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە سەر دامودەزگاکان ڕادەستی ئەم ئەنجوومەنه کردووە.