بزانه دوای یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول چی روویدا؟
له گه‌ڕی 29ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئاداری 2017، له یاریگه‌ی ئیتیحاد، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی لیڤه‌رپوولی كرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م لیڤه‌رپوول له خوله‌كی 51 له رێگه‌ی جه‌یمس میلنه‌ر به لێدانی سزا پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 69 ئه‌گوێرۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مان سیتی یه‌كسان كرده‌وه.
مانچێسته‌ر سیتی به 57 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت و لیڤه‌رپوولیش به 56 خاڵ خانه‌ی چواره‌می گرتووه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ جه‌یمس میلنه‌ر یاریزانی لیڤه‌رپوول، ئه‌م وه‌رزه 7 گۆڵی كردووه، هه‌ر 7 گۆڵه‌كه‌شی له رێگه‌ی لێدانی سزا بووه.
ـ هه‌ر كاتێك جه‌یمس میلنه‌ر گۆڵی كرد بێت، هیچ كاتێك یانه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ نه‌دۆڕاوه.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له یاریگه‌ی ئیتیحاد له دژی لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ
له 5 یاری، 5 گۆڵی كردووه.
ـ ئه‌گوێرۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 13 گۆڵ.
ـ یۆرگن كلۆب و پێپ گواردیۆلا بۆ ده‌یه‌مینجار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، كلۆپ 5 بردنه‌وه، گواردیۆلا 4 بردنه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به یه‌كسانبوون یاریگه‌یان جێهێشت.
ـ مانچێسته‌ر سیتی شه‌شه‌مین یه‌كسانبوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد
ـ لیڤه‌رپوول هه‌شته‌مین یاری له‌م وه‌رزه به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی پێهێنا.