نه‌گبه‌تی سه‌ددام له‌م ئه‌ندازیاره هیندییه نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له ده ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆر و سه‌رۆكی پێشووتری عێراق، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌گبه‌تی ئه‌و دیكتاتۆره، ئه‌ندازیارێكی هیندی نابێته‌وه.
پیاوێكی هیندی، كه ئه‌ندازیاری ده‌ریاییه و له‌لایه‌ن باپیریه‌وه، ناونراوه، به شێوه‌یه‌ك ناوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ددام حوسێنی لێهاتووه، به‌و هۆیه‌وه‌ش بێكاره، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندازیاره هیچ گله‌یی له باپیری ناكات، كه به‌و جۆره ناویناوه.
ئه‌و ئه‌ندازیاره به‌هۆی ناوه‌كه، تا ئێستا زیاتر له 40 ده‌رفه‌تی كاری له‌ده‌ستچووه و خاوه‌نكاران ره‌تییانكردووه‌ته‌وه كاری پێبده‌ن.
ئێستاش به ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌ر دادگا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بكاته ساجید، به‌ڵام پرۆسه‌ی گۆڕینی ناوه‌كه و رێكاره یاساییه‌كان، كاتی زۆرده‌وێت و ئه‌ویش له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای كارێك به‌رده‌وامه.
ناوێكی كه‌سێكی هیندی، كه وه‌ك سه‌ددام حوسێنه، له هیچ شوێنێك به ئاسایی تێپه‌ڕنابێت و خه‌ڵكیش به واقوڕماییه‌وه لێی ده‌ڕوانن، ره‌نگه به‌و هۆیه‌وه هه‌موو ده‌رگایه‌ك به رووی ئه‌و پیاوه‌دا نه‌كرێته‌وه.
ئه‌و پیاوه خه‌ڵكی ناوچه‌ی جه‌مشیدپووره و دوو ساڵه زانكۆی تامیل نادوس نورولئیسلامی ته‌واو كردووه، به‌ڵام ده‌ستنه‌كه‌وتنی كار به‌هۆی ناوه‌كه‌ی، نیگه‌رانی كردووه.
سه‌ددامی هیندی، سه‌ركه‌وتووانه قۆناغه‌كانی كۆلێژی ته‌واوكردووه و له زۆربه‌ی هاوپۆله‌كانی زیره‌كتر بووه، به‌ڵام هاوپۆله‌كانی له كۆلێژ كارییان ده‌ستكه‌وتووه، ته‌نها ئه‌و كاری پێنه‌دراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی باركردنی ده‌ریایی، له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ترس له پێدانی كار
سه‌ددام، كه به نیازه ناوی خۆی بكات ساجید، بۆ رۆژنامه‌ی "هیندستان تایمز" ده‌ڵێت: "خه‌ڵك ده‌ترسن كارم پێبده‌ن".
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و ئه‌ندازیاره، خاونكار و كۆمپانیاكان له‌وه ده‌ترسن، له‌و كاته‌ی به هۆی كاره‌كه‌وه سه‌ردانی سنووره ئاوییه‌كانی وڵاتانی دیكه ده‌كات و پاسه‌وانانی سنوور ده‌بینێت، له‌به‌ر ناوه‌كه‌ی، گرفتی بۆ درووست ببێت.
ئه‌ندازیاره هیندییه‌كه، وای ده‌زانی به ده‌رهێنانی پاسپۆرتی نوێ و ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه، ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته‌دا زاڵ بێت، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌یتوانیوه له بازنه‌ی كێشه‌كانی بێته ده‌ره‌وه، چونكه كاتێك ده‌چێته‌وه قوتابخانه و كۆلێژه‌كه‌ی داوای بڕوانامه ده‌كات، هێشتا ناوی سه‌ددامه.
له دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییدا، كه بڕیاره له رۆژی 5ی ئایار/ مایۆی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناچار ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی، له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه بگۆڕن بۆ ساجید و ته‌واوی بڕوانامه‌كانیشی بۆ هه‌مواربكه‌نه‌وه.
سه‌ددام ته‌نها نییه كه به‌ده‌ست ئه‌و دیكتاتۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵكو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نه‌فره‌تی ئه‌و ناوه‌وه ده‌ناڵێنن له‌ناو عێراق گه‌لێك زۆرن، كه له سه‌ره‌تاوه وه‌ك رێزێك بۆ سه‌ددام حوسێن، به‌و ناوه نراون هه‌موو میراته‌كه‌شی دیكتاتۆرییه‌ت بووه.
ناوی سه‌ددام له عێراق
سه‌ددام ناوێك، كه ئێستا رۆژنامه‌نووسه و خه‌ڵكی پارێزگای ئه‌نباڕه، باس له‌وه ده‌كات، باوكی له كاره حكوومییه‌كه‌ی ده‌ركراوه، چونكه نه‌یتوانیوه باوه‌ڕ به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی بهێنێت، ئه‌ندامی حزبی به‌عس نه‌بووه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی له كوڕه‌كه‌ی ناوه سه‌ددام.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، كه پێشتر له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری شیعه‌وه، ده‌ستگیركراوه و چه‌كییان خستووه‌ته سه‌ر سه‌ری و ویستوویانه بیكوژن، به‌ڵام دواجار چه‌كه‌كه نه‌ته‌قیوه و ئه‌وانیش ئازادییان كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كاتێك له قوتابخانه، منداڵێكی كورد زانیویه‌تی ناوی سه‌ددام حوسێنه، له كاتی یاری تۆپی پێدا پێی گوتووه: "هه‌ر من نیم رقم لێته، به‌ڵكو سه‌رتاپای ئه‌و وڵاته رقی له تۆیه".
سه‌رچاوه: BBC