كوردانی فەیلی لە بەغدا بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەكەن

"تا ئێستا زوحاك ماوە بەتایبەتی لە بەغدا، نایانەوێت جەژنی نەورۆز ھەبێت"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

کوردانی فەیلی بەغدا ھاوشێوەی کوردانی شارەکانی دیکە ئامادەکاری تەواویانکردووە بۆ رۆژی نەورۆز، بەھۆی نەبوونی دوکانی جلوبەرگی کورد ناچار لەشارەکانی ھەرێمی كوردستانەوە، جلی کوردیان ھێناوە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن ھەرچەندە رێگری مەزھەبی ئایینی ھەیە کە نایەوێت تائێستا کوردانی فەیلی جەژنی نەورۆز وجلو بەرگی کوردی بپۆشن، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمی پێشوازیكردن لە جەژنی نەورۆز.